PART.1

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
55vote+100comment=P.2
______________________________________

Y/n..*pov..*

دووبارە بە هۆی هەورە گرمەوە هەڵسامەوە تەماشایی کاتژمێرم کرد کاتژمێر چواری بەیانیە بە کاتی ئیسپانیا چاوم گێڕا  بە ژوورەکەدا کچەکانی تر خەوتون دەرەوە ساردە زۆریش سەرمامە تەنها  حەزیەیەکی سپیم لەبەرە کە تاکو سەر ئەژنۆم دێت کە پێکهاتووە لە قوماشێکی تەنک وە لەگەڵ پێخەف یان بابڵێین بەتانیەکی بچوکی سپی کە تەنانەت لە گەرمایی هاویندا بڕۆیتە ژێری هەست بە گەرما ناکەیت بە هەرچۆنێک بێت ڕۆشتمە سەر سەری ڤیکتۆریا بینیم خوێن بەسەریەوە وشک بۆتەوە  بینیم کە چۆن فەرمانده نیکۆلاس شووشەیی شەڕابەکەی بەسەریدا کێشا لەبەر چاوی هەموواندا هەڵسامەوە دەرگاکەم بە هێواشی کردەوە مەنجەڵەکەم پڕ کرد لە ئاوی گەرم هەنێک دارم هێنا تا ئاوەکەی بۆ گەرم بێت دواتر خۆم شۆرد و هاتمە دەرەوە ئۆھ کات گەشتۆتە ئەوەی کە تەنها چارەکێکی ماوە ببێت بە کاتژمێر پێنج هەمان جلم پۆشیەوە دەستم کرد بە کارکردن کۆمەڵێ جلی پیس هەموو منیش خستمە نێو تەشتیەکەوە بە لایەک هەڵم گرد بەڵام لەناکاو هەستم کرد یەکێ بەدوام دا دەڕوات هیچ بەلاتانەوه سەیر نەبێت زۆر جار لەلایەن پاسەوان یان فرماندەکانی ئێرە دەستدرێژیش ئەکرێتە سەر کچەکان ئەوان گرنگیبە تەمەن نادەن وە گەر کچەکان زۆر ناشرین بن ئەوا زۆر خراپ سزا ئەدرێن و هەنێ کاتیش یەکسەر دەکوژرێن

نت:کێیە .؟

بە ترسەوە وتم لە کاتێکا وەستابووم دەنگم دەنگی دایەوە لە بێدەنگی ڕێڕەوەکەدا

نیکۆلاس:بەڵێ بەڵێ بەڵێ ئەبینم یەکێ لە مشکەکان ئەمڕۆ زوو هەڵساوە

وتی بەکاتێ بە دەورم دە خولایەوە و چەپڵەی بە دەستی لێدەداو  دواتر بەرانبەرم وەستا

نت:فەرماندە

یەکسەر وەک ڕێز بۆیی چەمامەوەبە شێوازی ئیسپانی کلاسیکی

نیکۆلاس:تۆ ناترسی مشکەکە گەر بێتوو بەم کاتە پشیلەیەک لێرە دەربکەوێت ڕاوت بکات

نت:مــ من

بە ترسەوە وتم لە کاتێکا خەریک بوو بمرم لە ترسان سەرم نزم کردبوویەوە

نیکۆلاس:هههه مشکەکە دەلەرزێ

وتی بە دەمانچەکەی چەناگەمی بەرز کردەوە

نیکۆلاس:مشکە ڕەنگ کاڵەکە وا بوێر مەبە چونکە ئەم کۆشکە پڕە لە پشیلەی دڕندە

مشکە ڕەنگ کاڵەکە .؟ هەھ قسەی بێمانا هەم ئەو . ئەم پشیلە دڕندەیە کە باسی ئەکات

نیکۆلاس:هەم ئەمانە چین

وتی کاتێ بە قێزەوە دەستی بۆ پارچە پیسەکان برد کە هەنێکیان نا بەڵکو هەموویان بە خووێن بوون

نیکۆلاس:ئۆھ، ئەوانه بۆچی وان

وەک بڵێی ڕشانەوەی دێت قسەی دەکرد  دەستی کشاندەوە گردی بە لوتیەوە

نت:بــ بـە بەهۆی

نیکۆلاس:پشیلە زمانی خواردووی

دەنگی پێکەنینەکەی تەواوی ڕێڕەوە باریکەکەی گردەوە

نت:بەهۆی سزاکانەوە وا سور بوونە

بە خێرایی وتم دەزانم ئێستا خراپ توڕە ئەبێت بەڵام ناچار بووم قسە بکەم چونکە زۆر سەیرە وڵام نەدەمەوە توڕە ئەبێت وڵامیش بدەمەوە هەر توڕە ئەبێت

نیکۆلاس:وتت چی دووبارە بیڵێ

بە توڕەیی وتی لێم نزیک بوویەوە هەناسە  پڕ لە بۆن جگەرەکەی بەر ملم ئەکەوت بۆنەکەی زۆر بە تێری ئەگەشتە لوتم

خێرا فرمێسک لە چاوانم هات و لە ترسا جلەکانم لێ بەربوویەوە کە دەنگی دروست کرد کاتێ بەر زەویەکە کەوتن بە تەشتەکەوە منیش ڕاچڵەکام لەگەڵی ئەویش لێم نزیک بوویەوە دواتر جگەرەیەکی داگیرساند یەکەم دووکەڵی بە ڕووی مندا بڵاو کردەوە ئەزانێت بە دووکەڵی جگەرە تێک ئەچم بۆیە وائەکات

نیکۆلاس:بڕۆ بەدەم کارتەوە

بە توڕەیی وتی کاتێ جگەرە لەبەینی لێوەکانی بوو وە لەگەڵ قسەکردنەکەی جگەرەکەشی ئەجولا منیش هیچ کاتم لە دەست خۆم نەدا خێرا لەووێ ڕۆشتم

نت:ئایی خوایە ئەمجارەش ڕزگارم بوو

وتی دەستی لەسەر دڵی دانا دواتریش دەستی کرد بە شۆردنی جلەکان وا وردە وردە خەریکە خۆر هەڵدێت ئێستا زستانە بەڵام کاتێ دوونیا ڕووناک ئەبێتەوە ئەوە دڵنیاین ئەوا کاتی خۆرهەڵاتنە.

نت:ئایی خوایە زۆر ماندووم پشتم شکا

وتم پشتی قرتاندەوە

[نوسەر:خۆ ئەزانن قەزدم چییە وانیە.؟]

جولیا:هێی نت وەرە نان بخۆ

ئۆھ کچە ڕووسیەکە ئەو کچێکی جوان و میهربانە ناوی جولیایە قژێکی بڵۆندی هەیە لەگەڵ دوو چاوی جوانی شینی ئاسمانی ئەمە سەرنج ڕاکێشە بەلامەوە کچێکی ناسکە

ڕۆشتم بۆ ئەوەی نان بخۆم دووبارە پارچە سەمونێکە لەگەڵ ئاو ئەی بەنیازی چیت نت بە نیازی ئەوەی شەربەت و چایی و قاوە بۆ دابنێن یان ماست پەنیر زەیتون و قەیماغ و هێلکە و هەموو شتێک هەر چۆنێک بێت خواردم  کاتی نان خواردنەکەمان زۆر نییە هەر خەریکی نان خواردن بووین کاتێ فەرماندە نیکۆلاس هات هەموومان هەڵساینەوە

نیکۆلاس:همم خەریکی نان خواردنن

گوێن:نا خەریکی جل شۆردنین

نەفرەت گوێن ناتوانێت دەمی بگرێت زمانی درێژە دڵنیام ئێستا هەموومان سزا دەدرێین لەسەر زمان درێژییەکەی ئەو

نیکۆلاس:پێموابێ مشکێک لێرە چپەی کرد

وتی دەستی کرد بە ڕۆیشتن بە دەوری کچەکاندا گەیشتە نزیک نت چونکە گوێن لە تەنیشت نت دانیشتبوو وە تەنیشت گوێنیش جولیا بوو

نیکۆلاس:هەستی شەشەمم پێم دەڵێت دەنگەکە لێرەوە هات

وتی دەستێکی خستە سەر پشتی کورسیەکەی نت دەستەکەیی تریشی خستە سەر کورسیەکەی گوێن

نیکۆلاس:تۆ بڵێی من هەڵە بم

وتی سەری نزم کردەوە و پشتی چەماندەوە ئەو ئێستا لە نێوان گوێن و نت.یە

ئەو تاکو ئێستا ئارامە بەڵام دڵنیام نیازی باشی نییە چونکە ئەو ئارامیەکەی خراپترە لە توڕەییەکەی

نیکۆلاس:چۆن دەوێریت وا بێشەرمانە وەڵامم بدەیتەوە

بە هاوارەوە ل بن گوێی گوێن وتی نت.یش لەگەڵی داچڵەکی وە ئەو کورسیەکەی گوێن لەسەری دانیشتبوو پشتاوپشت بەری دایەوە ئەمە وایکرد گوێن ناڵەی ئازار لە دەمی دەرچێت

نیکۆلاس جگەرەیەکی داگیرساند وە بۆ ئاستی گوێن چەمایەوە

نیکۆلاس:دەمت بکەوە

گوێن:ئممم

ئەو سوور بوو ڵەسەر ئەوەیی دەمی ناکاتەوە بێئاگا لەوەی هەر جارێک بەرهەڵستی فرمانەکەی فەرماندە نیکۆلاس ئەکات

نیکۆلاس:وەرن بیگرن

ئەو بە توڕەییەوە وتی ئێمە ڕەق وەستابووین

نیکۆلاس:چیم پێ وتن

بە ناچاری چووین من دەستێکی گوێنم گرد جولیاش دەستێکی وە فەرماندە نیکۆلاس بە زۆر دەمی کردەوە جگەرە ئەستوورەکەیی بە زمانی کوژاندەوە

نیکۆلاس:پێدرۆ

پێدرۆ:بەڵێ گەورەم

نیکۆلاس:ئەو کچە ببە زیندانییەکە بۆ ماوەیی هەفتەیەک ئەبێ لە ژێر ئازاردا بێت

"نت:" نەخێر لەوانەیە ئەو بمرێت
وتی لە دڵیدا

{نوسەر:گەر ئەم نیشانەیەم دانا "ناوێک:" واتا لە ناو دڵی قسەکەیی کردووە}

ئەویان دوورخستەوە ئەوە فەرماندە نیکۆلاس وتی خێرا بڕۆن بەدەم ئیشەکانتانەوە ئێمەش هەریەکەو بۆ لایەک ڕۆشتین ئەمڕۆ جلی نوێمان پێدەدرێت
هەفتەیی جارێک جلی نوێمان پێدەدرێت بەڵام‌ ئەو جلانە بەشی ڕۆژێکیش تەواو ناکەن زۆر تەنکن بە ڕادیەک تاکو ئەگەینەوە هەفتەیی خۆمان ئەوا هەموویان دەدڕێنن هەر بە دەست لێدانێک و لێک کشاندنیان ئەدڕێن لە ڕیزەکە وەستام تاکو جلەکەم وەرگرد دوایی ئەوە ڕۆشتمە یەکێک لە ژوورەکان بۆ ئەوەیی خۆم بگۆڕم دوایی ئەوەیی خۆم گۆڕی ڕۆشتم بۆ ئەوەیی ژوورەکان پاک بکەمەوە

ژوورێکی زۆر گەورە بوو مێزێکی درێژی لێبوو سەرتانسەری ژوورەکەش بە دەوری مێزەکەدا کورسی بوون ئەوێ ژوورێکی زۆر ناوازە بوو وە دیوارەکەش وێنەیی زۆر پیاوی لێدرابوو دەمەوێت سەیری هەموویان بکەم ڕۆشتمە یەکەم وێنە چونکە دەمویست بە ڕیز لە وێنەکان بڕوانم پیاوەکە قژێکی قاوەیی هەبوو لەگەڵ پێستێکی ئەسمەر وە چاوەکانیشی تا ڕادەیەک کاڵ بوون ویستم بڕۆمە سەر وێنەیی دواتر دەستێک دایی چڵەکاندم ئەوە
میگێل بوو ئەویش یەکێکە لە کوڕەکانی نێو هەتیو خانەکە

میگێل:هێی تۆ چی دەکەیت نت.؟

نت:تــ تەنه ویستم لەو وێنانە بڕوانم

میگێل:تۆ دەزانیت فەرماندە نیکۆلاس یان یەکێک لە پاسەوانەکانی یان ئەوانەی پلەیەک یان دوو پلە لەو نزمترن تۆ بدینن چەن خراپ دەبێت بۆت

نت:ئایا نابێت لەو وێنانە بڕوانین

میگێل:ئەوە ئاسایە بەڵام هەست دەکەم تۆ خەریکە ئەو کارەیی پێت سپێردراوە لە بیری دەکەیت

نت:ئاھ ،وایە ڕاست ئەکەیی ، ببورە

میگێل:نا داوایی لێبووردن لە من مەکە من تەنها بۆ چاکەیی تۆم بوو

نت:باشە سووپاس میگێل

خەندەم بۆیی کرد ئەویش بە هەمان شێوەیە کردیەوە ئەوە میگێلە کوڕێکی شیرنە ئەو دوو ساڵ لە خۆم گەورەترە ئەو زۆر گوناھە لە هەمان کاتتدا دڵێکی باشی هەیە ئەو لەسەر دەستی دایک و باوکی هاتۆتە ئێرە کوڕێکی ڕەنگ ئەسمەری چاو قاوەییە لەگەڵ قژێکی ڕەش ئەو میهرەبانە.

بەڕاستی ئەوانەیی خاوێنکردنەوەیی ئێرهیان پێ سپێردرابوو زۆر ماندوو بوون دوایی ماوەیەک فەرماندە نیکولاس هات بۆ ئەوەیی بڕوانێتە کارەکانمان

ئەو دەستی لە شتەکان ئەدا بزانێت تۆزیان لەسەرە وابزانم ئەو کارەکەیی ئێمەیی بەدڵ بوو دڵخۆش بووین بەڵام من کە کشامەوە بۆ ئەوەیی بێت و بڕوانێتە شتەکانی نزیک ئێمەش ئەوا هەستم بەشکانی شتێک کرد فەرماندە نیکۆلاس زۆر توڕە بوو بەمە نەفرەت هەموو شتێکم لە ناو برد

نیکۆلاس:ئەوە کێ ئەم کارەیی کرد

هاوارەکەیی زۆر بەرز بوو زۆر ترسام جەستەم کەوتە لەرزین

نیکۆلاس:دەڵێم چ نەفرەتیەک ئەو کارەیی کرد بۆچی وەڵام نادەنەوە

دڵنیام گەر قسه نەکەم خۆیی بزانێت من بوومە زۆر خراپتر ئەبێت بۆیە خۆم بیدرکێنم زۆر باشترە

میگێل:من بووم

نیکۆلاس:کەواتە تۆ بوویت هەیی نەفرەتی

میگێل:ببورە

وتی سەری نزم کردەوە منیش هەر سەیری میگێلم دەکرد ئەو بۆچی وایی کرد

نیکۆلاس:تۆ بۆچی ناوەستیت هاا تۆ ئەبێت سووپاس گوزاری ئێمە بیت کە تۆ لێرە دەمێنیتەوە و نان دەخۆیت دایکو باوکت تۆیان فڕێدابوو ئێستادەبوایە شتی بۆگەنت بخواردایە

میگێل بێدەنگ بوو هەموو ئەوانەیی ئەوێش بێدەنگ بوون

فیدڵ:گەورەم بیکوژین

ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی پلەی لە خوارووی نیکۆلاسە هەمیشە بە دوایەتی

نیکۆلاس:نەخێر بەڵام خراپترین سزا

چاوەکانم لە شۆکدا کرانەوە زانیم ئەوە چ سزایەکە نەخێر نابێت دڵم پڕبوو ڕێک فرمێسکەکانم کەوتن فەرماندە نیکۆلاس زۆر بە تیژی لێی ڕوانیم خێرا سەرم نزم کردەوە ڕێگەم نەدا دەنگ دەربکەم

ئەوان میگێلیان لەگەڵ خۆیان برد وا بڕیارە کاتژمێر دووی دوا نیوەڕۆ بە کاتی ئیسپانیا ئەو سزا بدرێت
ئەو تاکو کاتژمێر دوو سزا دەدرێت دواتریش لە گۆڕەپانەکەدا بە زەویەکەدا ئەیخشێنن

زۆر دڵم پڕبوو خێرا ئەوێم جێهێشت نانی نیوەڕۆشم بۆ نەخورا هەر بیرم ئەکردەوە تاکو ئەندێلا هات زۆ لام

ئەندێلا:چ شتێک دڵ گرانی کروویت

نت:زۆر شت

ئەندێلا:وەکو چی

نت:نازانم

ئەندێلا:باوەڕم پێ بکە

وتی دەستەکانی خستە سەر شانی نت

نت:باوەڕی تەواوم هەیە کە بۆت باس بکەم

وتی سەری هەڵبڕی و تەماشایی ئەندێلایی کرد بەڵام دوودڵ بوو ئەترسا کەسێک گوێبیستی بێت

ئەندێلا:کەواتە باسی کە

نت:ئەندێلا  من~~~

ویستم قسە بکەم بەڵام فیدڵ هات بۆ لامان خێرا هەڵسایەنەوە و ڕێزمان نواند

ئەندێلا:شتێکت ئەوێ گەورەم

ئێمە تەماشایی زەویەکانم دەکرد بۆ مان نییە لە کاتی قسە کردندا تەماشایی پلە پەرزەکان بکەین

فیدڵ:نت تۆ وەرە

ئەندێلا:چی بووە

بە هێواشی بە نت وت بەڵام فیدڵ گوێ بیستی ئەمە بوو

فیدڵ:فەرماندە نیکۆلاس بانگی ئەکات

______________________________________

هیوادارم بە دڵتان بووبێت ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن ئینجا بیخەنە لیستی ڕیدینگەکانتان با زۆرترین کەس بیبینێت ئینجا ٳنشاءاللَّە دوای تەواو کردنی چیڕۆکەکەی کوک کە چەن پاڕتێکی کەمی ماوە لەم چیڕۆکە لەگەڵتان بەردەوام دەبم ئێوەش ئەکتیڤ بن با پاڕتی لێداگرم
55vote+100comment=N.P
..{1503words}..

Comment